كچێكی تورك له‌كاتی گۆرانی گوتندا مرد
K24- هه‌ولێر:
رۆژی هه‌ینی، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه و تێیدا كچه گه‌نجێك كه به زمانی توركی گۆرانی ده‌گوت، له‌سه‌ر سه‌كۆ كه‌وته خواره‌وه و به‌بێ ئه‌وه‌ی گۆرانیه‌كه‌ی ته‌واو بكات، كۆچی دوایی كرد.
وه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاماژه‌ی پێكراوه، كچه‌كه له‌كاتی به‌شداریكردنی له ئاهه‌نگێكدا گۆرانی "بمره خۆشه‌ویسیتی بمره"ی ده‌یگوت، به‌ڵام خۆی مرد.
ڤیدیۆكه به شێوه‌یه‌كی به‌رفره‌وان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و هه‌ندێكیش پێیانوایه، نواندنه‌و كچه‌كه به ئه‌نقه‌ست له كاتی گۆرانی گوتندا، وه‌ك نمایشێك ئه‌و كاره‌ی كردووه.