چرکەساتی خۆ تەقاندنەوەی ژنێک بڵاودەکرێتەوە

چیرۆکی بوونی بە جیهادی ئاشکرا دەکرێت

K24 – هه‌ولێر:

سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، ژنێکی تەمەن 25 ساڵ سوورە لەسەر ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە.

کارینا سپیریدۆنۆڤا وەک جیهادییەک بڕیار دەدات خۆی بە خاڵێکی پشکنین لە گرۆزنی پایتەختی چیچان بتەقێنێتەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان هۆشیار دەبن و ناهێڵن زیانیان پێبگات.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ئەو ژنە کچی بەرپرسێکی سیاسی بووە و پێش خۆ تەقاندنەوەی 21 جار بە عەرەبی وتویەتی: "خودایە لێم خۆشبە".

پۆلیس بڕوای وایە ئەو کچە لەلایەن داعشەوە "مێشکی شۆردرابێتەوە و بۆ ئامانجی خۆیان بەکاریان هێناوە".

کەسوکاری ژنەکە دەڵێن، ئەو کچە پێشتر ئیسلامی نەبووە، بەڵکو جلی کورتی لەبەر کردووە و زۆریش حەزی بە کاری مامۆستایی کردووە، بەڵام لە ماوەی 3 ساڵدا لەلایەن مەلایەکی توندڕەو و مێردەکەی رێنمایی کراوە کە ببێتە جیهادیی و "گوناهەکانی پاکبکاتەوە".

جیا لە خۆی، خۆکوژەکە بە تەقینەوەکە کەسی دیکەی نەکردە قوربانی.

H.J