چەند وێنەیەکی دەگمەنی عێراق لە ساڵانی پەنجاکان بڵاودەکرێنەوە

عێراق 50 ساڵ لەمەوبەر 50 ساڵ لە ئێستا پێشکەوتووتربووە

K24 – هه‌ولێر: 

لەتیف ئەلعانی لە ساڵانی پەنجاکان، خۆیی و کامێراکەی، رۆژانی هەینی بە شەقامی موتەنەبی لە بەغداد پیاسەی دەکرد، ئەو شەقامەی لەو سەردەمە بە دڵی ژیانی رۆشنبیری بەغداد ناودەبرا. کتێبخانەی زۆر و کافێکانی بەرگێکی شارستانی مۆدێرنی عەرەبییان پێبەخشیبوو.

ئەلعانی، بە باوکی فۆتۆگرافی عێراق ناسراوە و ئێستا تەمەنی 86 ساڵە. لە سالی 2003 و لە دوای هاتنی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ عێراق، زۆرێک لە کارەکانی ئەو فۆتۆگرافەرە دزرا و بزرکرا. دوای ئەو هەموو ساڵە، هەندێک لە وێنەکانی ئەلعانی دۆزراونەتەوە و بڵاوکراونەتەوە.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکی، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەندێک لە وێنەکانی ئەو فۆتۆگرافەرە نووسیویەتی، وێنەکانی ئەلعانی ژیانی عێراقێکت نیشان دەدەن کە دوورە لە جەنگ، کودەتا و شۆڕش. عێراقییەکان لەو سەردەمە بە جلی مۆدێرن و رۆژئاوایی لە شەقامەکان پیاسە دەکەن، دەچنە سەیران و ئاهەنگ دەگێڕن.

‌H.J