كەشناسی وادەی كۆتایی ھاتنی شەپۆلی باران و بەفربارین ئاشكرا دەكات

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

كەشناسی وادەی كۆتایی ھاتنی شەپۆلی باران و بەفر ئاشكرا دەكات كە چەند رۆژێكە ھەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە.

فازڵ ئیبراھیم، بەڕێوەبەری كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەو شەپۆلە باران و بەفربارینەی رووی لە ھەرێمی كوردستان كردووە، ئەمڕۆ كاریگەری لەسەر ناوچەكان دەبێت و لە ھەولێر و دھۆك ئەمشەو كۆتایی دێت و لە سلێمانی و ھەڵەبجە تا سبەی بەردەوام دەبێت".

گوتیشی: "سبەی رۆژی سێشەممە ئەو شەپۆلە بارانبارینە كۆتایی دێت و تەنھا لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان ئەگەری كەمێك بارانی پچڕ پچڕ ھەیە، بەڵام لە سبەینێوە چەند رۆژێك كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان سەقامگیری بەخۆیەوە دەبینێ و پلەكانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەكات".

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ