به‌ڤیدیۆ.. كوژرانی پیاوێك له‌پێش چاوی كچه‌كه‌ی و هاوسه‌ره‌كه‌ی
K24- هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، پارێزه‌رێكی به‌رازیلی له‌پێش چاوی هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌ی ده‌كوژرێت.
وه‌ك له گرته‌كه‌دا دیاره، كاتێك پارێزه‌ره‌كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی داده‌به‌زێت، كه‌سێكی ده‌مامكدار به ده‌مانچه هێرش ده‌كاته سه‌ری و، پارێزه‌ره‌كه‌ش كه ئه‌و كات منداڵه‌كه‌ی له‌باوه‌شه، منداڵه‌كه ده‌داته ده‌ست هاوسه‌ره‌كه‌ی و داوای لێده‌كات دووری بخاته‌وه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشی كراوه‌ته سه‌ری پارێزه‌ره و كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ی چه‌ند هه‌نگاوێك لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه، هێرشبه‌ره‌كه داوا له پارێزه‌ره‌كه ده‌كات بكه‌وێته سه‌ر ده‌می و دواتر 5 گوللـه له سه‌ری ده‌دات و راده‌كات.
به دیمه‌نه‌كه‌وه دیاره، كه گرته‌كه له كامێرایه‌كی چاودیری تۆماركراوه، كه له شوێنی رووداوه‌كه هه‌ڵواسراوه.
H.B