سودێکی نوێی شەربەتی پرتەقاڵ دۆزرایەوە
K24 – ههولێر:
خواردنەوەی رۆژانەی پەرداخێک شەربەتی پرتەقاڵ، نەخۆشی لەبیرچوونەوە لە پیاوان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.
زانکۆی مەیامی لە ئەمەریکا، توێژینەوەی لەسەر 28 هەزار پیاو کردووە و لە ئەنجامدا دەریخستووە، ئەو پیاوانە رۆژانە یەک پەرداخ شەربەتی پرتەقاڵ دەخۆنەوە، نەخۆشی لەبیرچوونەوە تیایاندا بە رێژەی 47% کەم دەکات.
د. هانا گاردێنەر، توێژەر لە زانکۆی مەیامی لەوباریەوە رایگەیاند: "میوە و سەوزەواتەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزاکان و ماددە دژە ئۆکسێنەرەکان، ئەمانەش زۆر گرنگن بۆ مێشک".
دەشڵێت: "شەربەتی پرتەقاڵ، میوە و سەوزەواتەکان وادەکەن بڕێکی تەندروستی خوێن بۆ هەموو بەشەکانی مێشک بڕۆن".
شەربەتی پرتەقاڵ یادەوریمان بەهێز دەکات و بەگوێرەی توێژینەوەکان، ئەگەر چارەسەری زوو لە بیر چوونەوە نەکرێت، لە داهاتوو دەبێتە نەخۆشییەکی کوشندە.
لە تەواوی جیهان، 46 ملیۆن و 800 هەزار کەس بە دەست نەخۆشی زوو لە بیرچوونەوە دەناڵێنن و هیچ چارەسەرێکی بنبڕیش بۆ ئەو نەخۆشییە نییە.
سەرچاوە: دەیلی مەیل
H.J