ئه‌م گرته ڤیدیۆیه 14 ملیۆن كه‌سی خه‌ڵه‌تاندووه
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێك له په‌یجه‌كانی فه‌یسبووك، ماوه‌ی 4 كاتژمێر ڤیدیۆیه‌كی وه‌ك په‌خشی راسته‌وخۆ په‌خشكردووه پۆسته‌كه‌ش 14 ملیۆن كه‌س بینیویه‌تی.
په‌خشه راسته‌وخۆكه، 98.8 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه، 360 هه‌زار جاریش شه‌یر كراوه، 256 هه‌زار كۆمێنت و 900 هه‌زار جاریش لایك كراوه.
له ڤیدیۆكه‌دا، گه‌رده‌لوولێكه به شێوه‌یه‌كی سه‌رنج راكێش له ئاسمان ده‌سووڕێته‌وه و له په‌یجه‌كه‌ش ته‌نها به ئینگلیزی له سه‌ری نووسراوه "Great", به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ نووسرابێت.
دواتر وێبسایتی ماشابڵی تایبه‌ت به هه‌واڵی ته‌كنه‌لۆژیا بڵاویكرده‌وه، ئه‌و گرته ڤیدیۆییه به به‌رنامه‌ی تایبه‌ت و گرافیك و ئیفێكتی تایبه‌ت درووست كراوه و گه‌رده‌لووله‌كه راسته‌قینه نییه و ئه‌وانه‌ی سه‌یری ئه‌و په‌خشه راسته‌وخۆیه‌یان كردووه، فێڵیان لێكراوه.
له ئێستادا كۆمپانیای فه‌یسبووك سه‌رقاڵی درووستكردنی سیسته‌مێكه بۆ قه‌غه‌ده‌كردنی ناوه‌ڕۆك و بابه‌ت و هه‌واڵی ناڕاست له‌سه‌ر ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه.
Majestic South Dakota tornadic supercell caught on camera by Marko Korosec pic.twitter.com/E00W3LxrK2
— Earth Pics ? (@earthescope) July 8, 2017