عیزرائیلهكهی ئیسرائیل ده‌ركه‌وت
K24 - هه‌ولێر:
ده‌ركه‌وتنی گه‌نجێكی ده‌مامكدار به‌ناوی "ئیسماعیل مان 54" یان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن "عیزرائیل" له پرۆگرامی "بين ليلة ونهار"ـی كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی جه‌زائیرییه‌وه، مشتومڕێكی زۆری درووستكردووه، كه‌ناڵی بیلاد میوانداری ئه‌و گه‌نجه‌ی كردووه‌و به "مه‌ترسیدارترین هاككه‌ری جیهان" ناوی ده‌بات و پێشتر ژماره‌یه‌كی زۆری پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌مریكی و ته‌نانه‌ت هه‌ژماری تایبه‌تی مارك زوكه‌ربێرگی دامه‌زرێنه‌ری فهیسبووكیشی هاككردووه. وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه ده‌یڵێت.
كه‌ناڵه‌كه ئه‌و كارانه‌ی ئیسماعیل ده‌یكات به "جیهادی ئه‌لیكترۆنی" ناوده‌بات و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن 170 پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئیسرائیلیشی هاككردووه و ئه‌و كارهانهیشی بۆ پاڵپشتیكردنی فه‌ڵه‌ستین كردووه".
كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت، ئیسماعیل مان 54 سوپایه‌كی نیشتمانی ئه‌لیكترۆنی درووست ده‌كات و ده‌بێته قه‌ڵغان به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر جه‌زائیر".
ئیسماعیل مان 54 به ده‌مامكێكی ره‌شه‌وه هاته ناو ستۆدیۆی كه‌ناڵه‌كه و ده‌نگیشیان گۆڕیوه تا نه‌ناسرێته‌وه. ئه‌و گه‌نجه ده‌ڵێت: "له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه ده‌ستم به‌و كاره كردووه‌و یه‌كه‌م ئامێریش هاكم كردووه كۆمپیوته‌ری مامۆستاكه‌م بووه له قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندنمدا".
ئه‌و هاككه‌ره به سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یوبی و سه‌ددام حسێن سه‌رسامه و ده‌ڵێت به‌رگریی له عه‌ره‌ب ده‌كه‌م" له كاتێكدا ئه‌و كاره‌ی ئه‌و ده‌یكات له رووی یاساوه ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و زۆر كه‌سیش به‌كارێكی نه‌شیاو و خراپ ناوی ده‌به‌ن.
ته‌نانه‌ت ره‌خنه‌ی زۆریشیان له‌و كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنییه گرتووه كه دیداری له‌گه‌ڵ كه‌سێكی له‌و شێوه‌یه ئه‌نجامداوه‌و ده‌ڵێن، كه‌سێكیان هێناوه‌ته سه‌ر شاشه كه خه‌ریكی هاككردنی پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی وڵاتانی دیكه‌یه. بێ ئه‌وه‌ی بترسن پۆلیسی ناوخۆیی و ئینته‌رپول بێته سه‌ریان و بگیرێن.
زۆر كه‌سیش گاڵهتهیان به‌و گه‌نجه و پێشكه‌شكاره‌كه كردووه و گوتوویانه ئه‌وانه ته‌نها یاری به عه‌قڵی خۆیان ده‌كه‌ن و ئه‌و كارانه‌ی باسی ده‌كه‌ن دووره له راستییه‌وه.