دۆزینه‌وه‌ی نهێنی په‌یوه‌ندی نێوان هێزی تۆقه‌كردن و توانا ژیرییه‌كان "عه‌قلییه‌كان"
K24- هه‌ولێر:
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا، زانایانی زانكۆی مانچسته‌ر ئاشكرایانكردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی تایبه‌تمه‌ندی تۆقه‌كردنی به‌هێزیان هه‌یه، خاوه‌ن توانایه‌كی عه‌قلی زۆر به‌رزن و، له ته‌مه‌نی پێگه‌یشتوودا هێزێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ژیرییان هه‌یه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، جۆزیف فێرت، كه یه‌كێك له زاناكانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت: "ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی ئاشكرا له‌نێوان هێزی ماسوولكه و ته‌ندرووستی مێشكدا ده‌بینین. ئێستاش پیویستمان به سه‌لماندنی ئه‌و راستییه هه‌یه كه له‌ڕێگه‌ی زیادكردنی هێزی ماسوولكه‌یی وه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی، مێشكی خۆمان به‌هێز بكه‌ین".
تیمی زانایانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆقه‌كردنیان لاوازه، ئه‌وانه‌ن كه چڕی مادده‌ی سپی له‌مێشكیان كه‌مه، بۆیه ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ریخستووه، ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی هێزی تۆقه‌كردنه‌وه توانای گۆڕانكارییه ژیرییه‌كان "عه‌قلییه‌كان"ی مرۆڤ له ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن و قۆناغی پیریدا پێوانه بكرێت.
پێشتریش له توێژینه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌دا كه له‌لایه‌ن زانایانی زانكۆی كوین ماری له‌نده‌نه‌وه ئه‌نجام درابوو، ده‌ركه‌تبوو، ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌ن هێزێكی گه‌وره‌ی تۆقه‌كردنن، كه‌متر تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌بنه‌وه. له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وتبوو، ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆقه‌كردنیان لاوازه زیاتر له‌بارن بۆ تووش بوون به نه‌خۆشی هه‌ڵئاوسانی ماسوولكه‌ی دڵ و، هێزی ماسوولكه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به هێزی ترپه‌كانی دڵه‌وه هه‌یه، بۆ پاڵپێوه‌نانی خوێن بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی له‌ش.
H.B