77 ساڵ لەمەوبەر حاجییەک بە مەلە تەوافی كهعبهی کردووە
K24 - ههولێر:
عەلی ئەلعەوزی لە ساڵی 1941 بەمەبەستی بەجێهێنانی ئەرکی حەج دەچێتە مەککە، بەڵام لافاو لەو شارە پیرۆزەی موسوڵمانان دەستپێدەکات و رێگری لەو حاجییە بەحرەینییە دەکات بهشێوهیهكی ئاسایی بە دەوری کەعبە دا بسوورێتەوە (تەواف بکات) و ئەرکەکەی بەجێبهێنێت.
بەڵام سهرهڕای لافاوهكه و زۆری ئاو، عەلی بڕیار دەدات بە مەلەكردن بە دەوری کەعبەدا بسوورێتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی تەلەڤزیۆنی ئەلعەرەبییە، قوڵی ئاوەکەی ئەو کاتەی ناو کەعبە بەهۆی زۆری باران مەترێک و نیو بووە، بەڵام عەلی ناوی خوای لێهێناوە و دەستی کردووە بە بەمەلەکردن.
لە ساڵی 2015 ئەو حاجییە کۆچی دوای کردووە، بەڵام تا ئەمڕۆش وێنەکانی بە زیندووی ماونەتەوە.