دوو زانای ئایینی له په‌خشی راسته‌وخۆ كردیانه شه‌ڕ
K24 - هه‌ولێر:
مشتومڕی نێوان دوو زانای ئایینی له به‌رنامه‌ی "خط أحمر"ی كه‌ناڵی "LTC"ی میسری، په‌ره‌ی سه‌ند و له په‌خشی راسته‌وخۆدا كردیانه شه‌ڕ.
دوای به‌رنامه‌كه‌ش، ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانی، بڕیاریدا به‌رنامه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته رابگیرێت.
به گوێره‌ی میدیا میسیرییه‌كان، هه‌ردوو بانگخوازان محه‌مه‌د عه‌بدولحه‌مید و محه‌مه‌د ره‌جائی مه‌لاح، له په‌خشی راسته‌وخۆی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، له‌سه‌ر پرسی "خه‌رجییه‌كانی پیاو بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی" بووه كێشه‌یان.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و دوو بانگخوازه ناكۆكییه‌كه‌یان درێژه ده‌كێشێت و ده‌بێته شه‌ڕیان و ته‌نانه‌ت په‌رداخی ئاوی به‌رده‌میشیان وه‌كو چه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كتر ده‌كه‌ن.
جگه له‌و دوو بانگخوازه، دوو ژنی دیكه‌ش میوانی به‌رنامه‌كه بوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه، خۆیان ده‌رباز كرد، دواتریش كارمه‌ندان و كامێرامانی ناو ستۆدیۆ لێكیان ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده په‌خشی به‌رنامه‌كه راگیرا، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری راگه‌یاندن له میسر، ئه‌و كاره‌ی به پێشێلكردنی به‌ڵێننامه‌ی شه‌ره‌فی راگه‌یاندن وه‌سفی كرد و به سووكایه‌تیشی به "جلوبه‌رگی ئه‌زهه‌ری" له قه‌ڵه‌مدا، دواجار بڕیاریدا ئه‌و به‌رنامه‌یه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته رابگیرێت.
ئ. م