شۆخێكى هۆليوود ره‌گه‌زى خۆى ده‌گۆڕێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌كته‌رى جيهانى جينيفه‌ر گارنه‌ر له رێى لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ئينستگرامه‌وه وێنه‌يه‌كى خۆى له شێوه‌ى پياوێكدا كه ريشى هێشتووه‌ته‌وه بڵاوكرده‌وه.
گارنه‌ر له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسيويه‌تى: "ساڵى نوێ.. منيش نوێم".
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و وێنه‌يه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان لێكدانه‌وه‌ى زۆرى به‌دوادا هاتووه و به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان رايانگه‌ياندووه، گارنه‌ر به نه‌شته‌رگه‌رى خۆى كردووه‌ته پياو.
رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێڵى بريتانى له باره‌ى ئه‌و وێنه‌يه‌وه نووسيويه‌تى: وێنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نواندنى گارنه‌ر و رۆڵگێڕانى له فيلمێكدا، به‌ڵام زانيارى له باره‌ى ئه‌و فيلمه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.