سەگێک بۆ بینینی "خۆشەویستەکەی" یارمەتی لە هاوڕێیەکی وەردەگرێت

خۆشەویستی سنووری نییە

K24 – هه‌ولێر:

سەگێک دەیەوێت چاوی بە "خۆشەویستەکەی" کە دراوسێیەتی بکەوێت، بەڵام بەهۆی بەرزی دیواری نێوانیان، یارمەتی لە هاوڕێیەکی وەردەگرێت.

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکراوەتەوە، سەگێک لە وڵاتی فەرەنسا، بۆ بینینی سەگی دراوسێکەیان دەچێتە سەرپشتی سەگێکی هاوڕێی کە لەهەمان ماڵ دەژین و بەهۆیەوە چاوی بە "مەعشووقەکەی" دەکەوێت.

هەژماری پەپی ئەدێکشن گرتە ڤیدیۆکەی لە ئینستاگرام بڵاوکردۆتەوە و لەسەر نووسیویەتی: "کاتێک ئاشقی دراوسێکەت دەبیت!".

سەرچاوە: سپۆتنیک

 H.J