به ڤيديۆ.. برووسكه هه‌ڕه‌شه له كاتژمێره‌كه‌ى مه‌ككه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به‌كارهێنه‌ران چه‌ند گرته‌يه‌كى سه‌رنجڕاكێشى ئه‌و برووسكانهيان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ده‌وروبه‌رى ئه‌و تاوهرهيان گرتووه‌ته‌وه، كه له نزيك ماڵى خودا له شارى مه‌ككه درووستكراوه و كاتژمێرێكى گه‌وره‌ى پێوه‌يه.
رۆژنامه‌ى سه‌بقى سعوودى بڵاويكردووه‌ته‌وه، برووسكه زيانى له يه‌كێك له تاوه‌ره‌كانى نزيك كاتژمێره‌كه‌ى مه‌ككه‌ى داوه و زيانهكه زۆر نييه به هۆى دانانى رێگاى تايبه‌ت به خاڵيكردنهوهى كاره‌بايى برووسكه.