بەهۆی باوەشکردن بە کوڕێکدا کچێک لە خوێندن بێبەش دەکرێت

ڤیدیۆکەی بڵاوکرایەوە و زانکۆکە وەدەری نا

K24 – هه‌ولێر:

کچە فێرخوازێک لە زانکۆی ئەزهەری میسر بەهۆی باوەشکردن بەکوڕێکدا کە داوای هاوسەرگیریی لێدەکات لە خوێندن بێبەش کرا.

لە گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت، قوتابییەکی کوڕ بە چەپکە گوڵێکەوە داوای هاوسەرگیریی لە کچە هاوڕێیەکەی دەکات و دواتر باوەش دەکەن بەیەکدا.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی،  ئەحمەد زاری، وتەبیژی زانکۆکە ئاشکرایکردووە، زانکۆکە بڕیاریداوە ئەو کچە دەربکات بەهۆی رەچاونەکردنی یاساکانی رەوشت چونکە بەگوێرەی نەریتەکانی ئەوان نابێت کچ و کوڕێک کە ژن و مێرد نین، باوەشبکەن بە یەکدا.

H.J