له‌ كه‌مبۆديا منداڵێكى دوو سه‌ر له‌ دايك بوو

بە یەکەم حاڵەتی لەو شێوەیەی لەدایكبوون هەژمار دەکرێت
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/2d736934-d403-4bf5-83ce-1c47ed8b3894/Mndal.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

لە حالەتێکی دەگمەنی پزیشکیدا، لە كه‌مبۆديا، ژنێك دووانەیەكی یەك جەستەی خاوەن دوو سەری دەبێت.

پزیشەکەکان سەرسووڕمانی خۆیان دەردەبڕن و دەڵێن: "ئەمە بە یەکەم حاڵەتی لەو شێوەیەی لەدایكبوون هەژمار دەکەین، کە لە وڵاتەکەماندا روویداوە".

دووانەکان کچن و بەپێی قسەی پزیشەکەکان، یەك لە سەرەکان توانای جوڵانی هەیە، بەڵام ئەوەی ديكه‌یان هێشتا توانای جوڵانی لاوازە، دووانەکان شەڕ دەکەن بۆ مانەوەیان لە ژیاندا.

دووانەکان لە رووی کێشەوە ٦ کیلۆگرامن، دایکیان چاوەڕێی ئەوەی نەدەکرد و تووشی شۆك بووە، دەڵێت: "دەمەوێت دڵخۆش بم، بەڵام بۆ حاڵی منداڵەکانم پەرێشانم".

هـ.د