بۆ یەکەمینجار وێنەی رەنگاوڕەنگی قوربانیانی جوولەکە بڵاودەکرێتەوە
K24 – ههولێر:
دیمەنەکانی کوشتنو و جێنۆسایدکردنی ملیۆنەها جوولەکە لەسەر دەستی گەورە دیکتاتۆرێکی وەک ئەدۆڵف هیتلەر شتێکی نوێ نییە، بەڵام هونەرمەندێک بە رەنگدارکردنی وێنە رەشو سپییەکان، دیمەنی نوێ نیشانی جیهان دەدات.
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی مێترۆ، هونەرمەند جۆیل بێلڤیوەر لە پڕۆژەیەکیدا چەندین وێنەی دەگمەن و رەنگاوڕەنگ بڵاودەکاتەوە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، "ئەو خەڵکانەی سامناکی مەرگەساتی جوولەکەکان رەتدەکەنەوە، با لە نزیکتر ئەو وەحیشیگەرایەتییە ببینن کە بەرگری لێدەکەن".
لە ساڵی 1941 بۆ 1945، نازییەکانی ئەڵمانیا، نزیکەی شەش ملیۆن جوولەکەیان لە ئەوروپا بە چەندەها شێوازی دڕندانە کوشت هۆکاری ئەو رەشەکووژییەش لەلایەن هیتلەرەوە بۆ جیاوازی ئایینی، باڵادەستی جوولەکەکان لەبواری ئابووری، ترسی کۆنترۆڵکردنی جوومگەکانی دەسەڵات، جیاوازی بایۆلۆژی و رەچەڵەک دەگەڕێندرێتەوە.
H.J