به‌ ڤيديۆ.. ژماره‌يه‌ك گه‌شتيار له‌ ناو كابينه‌ى ته‌له‌فريكێكدا گير ده‌خۆن

به‌ هۆى هه‌ڵكردنى گه‌رده‌لوولى به‌فراويى و ره‌شه‌باى به‌هێزه‌وه‌ ژيانيان كه‌وته‌ مه‌ترسييه‌وه

K24 – هه‌ولێر:

ژماره‌يه‌ك گه‌شتيار له‌ ناو كابينه‌ى ته‌له‌فريكێكدا گيريان خوارد و به‌ هۆى هه‌ڵكردنى گه‌رده‌لوولى به‌فراويى و ره‌شه‌باى به‌هێزه‌وه‌ ژيانيان كه‌وته‌ مه‌ترسييه‌وه‌.

ئه‌و گه‌شتيارانه‌ به‌ مه‌به‌ستى به‌سه‌ر بردنى كاتێكى خۆش سه‌ردانى دۆڵى گه‌شتيارى مونتاڤۆنى نه‌مسايان كردبوو.

دواى تێپه‌ڕينى ماوه‌يه‌ك به‌سه‌ر هه‌ڵكردنى گه‌رده‌لووله‌ به‌فراوييه‌كه‌دا توانرا گه‌شتياره‌كان له‌ ناو كابينه‌كانى ته‌له‌فريكه‌كه‌دا رزگار بكه‌ن.