گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل جارێكی دیكه میسرییه‌كان تووڕه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ڤیخای ئه‌دره‌عی، گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، به بڵاوكردنه‌وه‌ی تویتێك له ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، میسرییه‌كانی تووڕه كردووه.
ئه‌دره‌عی تویته‌ره‌كه‌ی، سه‌رسامی خۆی به گۆرانییه‌كی دوێتی نوێی هونه‌رمه‌ندان، ئه‌لیسا و تامر حوسنی به‌ناوی "ورا الشبابیك" ده‌ربڕیوه، كه له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بڵاوكرایه‌وه.
دواى تویته‌كه‌ی ئه‌دره‌عی، شه‌پۆلی توڕه‌یی میسرییه‌كان رووی له گوته‌بێژی فه‌رمی سوپای ئیسرائیل كرد و به‌شێكیشیان بۆیان نووسیوه: "جارێك قورئان و جارێك گۆرانی، وه‌ڵاهی به‌رامبه‌ر ئێوه هه‌مان ئه‌و شتانه‌مان له دڵدایه، كه به‌رامبه‌ر ئێمه له دڵتاندایه".
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار نییه، تویته‌كانی ئه‌دره‌عی عه‌ره‌ب به گشتی و میسرییه‌كان تووڕه ده‌كات، پێشتریش داوای له گوێگرانی عه‌ره‌ب كردبوو، گوێ له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی میسری، عه‌مر دیاب بگرن.
عندما يقدّم ملِكَا الإحساس #إليسا و #تامر_حسني إغنية مشتركة، تكون النتيجة هذه الأغنية الرائعة باسم #ورا_الشبابيكhttps://t.co/ua5xBAQEk6
— افيخاي ادرعي (@AvichayAdraee) July 15, 2017