به وێنه.. تێچووی ئاهه‌نگه شاهانه‌كه 45 ملیۆن دۆلاربووه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی میدیاكان تێچووی هاوسه‌رگیری شاهانه‌ی نێوان شازاده هاری و مێگان ماركل، گه‌یشتووه‌ته 45 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی سكای نیوزی ئیماراتی، 43 ملیۆن دۆلار ته‌نها بۆ رێكاره ئه‌منییه‌كانی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگه‌كه خه‌رج كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری ساتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگه‌كه بپارێزن.
تێچووی بانگهێشتكردنی میوانانی ئاهه‌نگه‌كه‌ش، 290 هه‌زارو 800 دۆلار بووه، دیارترینی ئه‌و میوانانه‌ش، ئه‌ستێری پیشووی تۆپی پێی ئینگلته‌را، ده‌یڤید بێكهام و ڤیكتۆریای هاوسه‌ری، ئیدریس ئه‌لبا، ئه‌كته‌ری هۆلیوود، جۆرج كلوونی و ئه‌مه‌لی هاوسه‌ری، پریانكا چۆپرا خانمه ئه‌كته‌ری بۆلیوود بوون. له‌گه‌ڵ ده‌یان كه‌سایه‌تی دیكه.
ئه‌ڵقه‌ی بووك و زاواش، 8 هه‌زار و 600 دۆلاری تێچووه.
خه‌رجی خواردن و خواردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاهه‌نگه شاهانه‌ییه، 686 هه‌زار دۆلار بووه.
ته‌نها جلی بووكێنی مێگان ماركل، 430 هه‌زار دۆلاری خه‌رجی بووه.
رازاندنه‌وه و ماكیاژكردنی ماركڵ، 14 هه‌زار و 300 دۆلاری تێچووه.
نمایشه سه‌رگه‌رمییه‌كان بۆ میوانانی ئاهه‌نگه‌كه‌ش 78 هه‌زار و 800 دۆلار بووه.
ئاهه‌نگی میوزیكی ساتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگه شاهانه‌ییه‌كه، 430 هه‌زار دۆلاری تێچووه.
ستافی كامێرا و وێنه‌گرتنی بووك و زاوا و ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری، 24 هه‌زار و 300 دۆلار خه‌رجی بووه.
157 هه‌زار و 600 دۆلاریش، ته‌نها بۆ گوڵه سرووشتییه‌كان خه‌رجكراوه.
71 هه‌زار و 600 دۆلار، خه‌رجی كێكی بۆ ئاهه‌نگه هاوسه‌رگیرییه‌كه بووه.
به‌و پێیه‌ش كۆی خه‌رجییه‌كانی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه شاهانه‌كه، زیاتر له 45 ملیۆن دۆلار بووه.
وێنه: ئاژانسه‌كان
ا. م