دایكێكی میسری 10 ساڵ كوڕه‌كه‌ی له ژوورێكی تاریك زیندانی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دایكێكی میسری، ماوه‌ی 10 ساڵ كوڕه‌كه‌ی له ژوورێكی تاریكی ماڵه‌كه‌یان زیندانی ده‌كات، تا دواجار دراوسێكان سكاڵایان كرد و هێزه ئه‌منییه‌كانی میسریان له رووداوه‌كه ئاگادار كرده‌وه.
كوڕه‌كه ناوی محه‌مه‌د زه‌هڕه‌یه، ئێستا ته‌مه‌نی بووه‌ته 17 ساڵ، به‌ڵام ته‌نها چواردیواری ئه‌و ژووره ده‌ناسێت، كه 10 ساڵه له‌لایه‌ن دایكییه‌وه تێیدا به‌ندكراوه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "ئه‌هرام"ی میسری، دراوسێی ئه‌و ماڵه رووداوه‌كه‌یان ئاشكرا كردووه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵیان داوه‌ته پۆلیس و رایانگه‌یاندووه، كه گوێیان له گریان و نووزانه‌وه‌ی كه‌سێكه له‌ناو ماڵه‌كه.
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ده‌گه‌نه شوێنه‌كه، له رێگه‌ی ئامبولانسه‌وه منداڵه‌كه ده‌گوازنه‌وه نه‌خۆشخانه بۆ چاره‌سه‌ری پێویست، كه به‌هۆی مانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ساڵه به‌و شێوه‌یه، جه‌سته‌یه‌كی له‌ڕ و لاواز‌و پێستێكی زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوی هه‌بووه.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كانیش، دایكی محه‌مه‌د، كێشه‌ی ده‌روونی هه‌بووه، وه‌ك دراوسێكانیش باسیان كردووه، دایكه‌كه به‌رده‌وامی خه‌ریكی جادوو و بووه و مشك و ماری ماڵه‌كه‌ی بووه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانییان.
ئێستا پۆلیس و ده‌زگا ته‌ندرووستییه‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ دایكه‌كه ده‌كه‌ن و له هۆكاری به‌ندكردنی منداڵه‌كه ده‌كۆڵنه‌وه.
یاسر غه‌رباوی، مامی منداڵه‌كه به رۆژنامه‌ی "بوابة الاهرام"ی راگه‌یاندووه، دوای مردنی باوكی محه‌مه‌د، دایكه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه به‌ندی كردووه، هه‌رچه‌نده هه‌وڵیان داوه رزگاری بكه‌ن له‌و به‌ندیخانه‌یه، به‌ڵام دایكه‌كه ره‌تیكردووه.
غه‌رباوی باسی له‌وه‌ش كردووه، محه‌مه‌د به منداڵی هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه و ئاسایی بووه، به‌ڵام دوای مردنی باوكی ئه‌و رووداوانه‌ی به‌سه‌ردا هاتووه.
به گوێره‌ی گوته‌ی دراوسێیه‌كیشیان، به‌هۆی هه‌ڵسووكه‌وتی نامۆی دایكه‌كه، چه‌ندین جار ماڵه‌كه‌یان ئاگری گرتووه، كه له دوو نهۆم پێكهاتووه و جگه له كه‌لوپه‌ل و پێداویستی كۆنه‌ی ناو ماڵ و هه‌ندێك قاپ و پاچاخ، هیچی دیكه‌ی لێ نییه.
كه‌یسی محه‌مه‌د زه‌هڕه، رای گشتی میسری جووڵاندووه و به جۆرێك چیرۆكه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی وڵاته‌كه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه، تا ئێستاش لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، له لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه و پشكنینی ماڵه‌كه به‌رده‌وامن.
ساتی گواستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د بۆ نه‌خۆشخانه