به‌وێنه.. جوانترین دیمه‌نه‌كانی شه‌قامێكی پایته‌ختی جۆرجیا
K24- هه‌ولێر:
جوانی و سه‌رنجڕاكێشی شه‌قامی "مرجانشڤیلی" له تبلیسی پایته‌ختی جۆرجیا له ئاستێكدایه، كه ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاران بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش رووی تێ ده‌كه‌ن.
له‌كاتێكیشدا كه سروشتی شاره گه‌شتیاریه‌کان له جیهان به‌جۆرێکه که گه‌شتیار تایبه‌تمه‌ندی به ناو و ناوبانگیه‌ت ده‌به‌خشنه ئه‌و جێگا و شه‌قامانه‌ی که ڕووی تێ ده‌که‌ن، جوانی و ڕازاوه‌یی ئه‌و شه‌قامه‌ی پایته‌ختی جۆرجیا به‌جۆرێك سه‌رنج ڕاکێشه، که نه‌ك ته‌نیا بۆ گه‌شتیاری، به‌ڵكو هه‌میشه میوانان و گه‌شتیاران به‌مه‌به‌ستی بازاڕکردنیش سه‌ردانی ده‌که‌ن.
هاوكات له گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی جوانی، كوالیتی خواردنگه‌كانی ئه‌و شه‌قامه‌ش هیچ له گرنگیی سه‌رنج راكێشییه‌كه‌ی كه‌متر نییه و ئه‌و خواردنانه‌ی که بۆ کلتور و نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان له‌وێ ئاماده ده‌كرێن، هۆکارێكی دیكه‌ن بۆ ڕاکێشانی میوان و گه‌شتیاران.
جۆرجیا وڵاتێكی بچووكی گه‌شتیارییه و رووبه‌ره‌كه‌ی 69.700 كیلۆمه‌تری چوراگۆشه‌یه، ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی قه‌وقاز له ئۆراسیا، له شوێنی به‌یه‌ك گه‌یشتنی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و رۆژئاوای ئاسیا، كه‌ناره‌كانی رۆژئاوای ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ونه سه‌ر ده‌ریای ره‌ش، له باكووره‌وه رووسیا، له باشووره‌وه و توركیا و ئه‌رمینیا و له رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان هاوسنووره و ژماره‌ی دانیشتوانی له 4 ملیۆن و 385 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕ ناكات.
فۆتۆ: كاروان یاره
H.B