به ڤیدیۆ.. چالاكوانێكی یوتیوب به هه‌زاران گه‌نجی كوه‌یتی به پاچ و خاكه‌ناس ناردووه‌ته بیابان
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ سه‌رووی 46 پله و به‌م ره‌مه‌زانه، به‌ڵام چالاكوانێكی یوتیوب، به هه‌زاران كوه‌یتی ناردووه‌ته بیابان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌زێنه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه.
عه‌بدوڵڵا جاسر، كه به عه‌بودكا ناسراوه، گه‌نجێك كوه‌یتییه و چالاكوانێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌وه ده‌كات، كه نزیكه‌ی 30 هه‌زار دیناری كوه‌یتی (نزیكه‌ی 100 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی) له ناوچه‌یه‌كی بیابانی باشووری وڵات، به‌ناوی "بر بنێده‌ر" شاردووه‌ته‌وه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه، به هه‌زاران گه‌نجی كوه‌یتی، به پاچ و خاكه‌ناس روویان كردووه‌ته ئه‌و بیابانه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجینه‌یه بدۆزنه‌وه.
ئه‌م كاره‌ش حكوومه‌تی كوه‌یتیی نیگه‌ران كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیانیان به ژینگه‌ی ناوچه‌كه گه‌یاندووه.
ده‌سته‌ی ژینگه‌ی كوه‌یت، جاسری به هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ژینگه‌ی ناوچه‌كه تۆمه‌تباركردووه به‌وه‌ی له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه گه‌نجانی هانداوه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناوچه‌كه.
هاوكات ئه‌و چالاكوانه، رایگه‌یاندووه، مه‌به‌ستی نه‌بووه سووكایه‌تی به كه‌س بكات، یاخود پێشێلكاری یاسای وڵات بكات، دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه كه دوای جه‌ژن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك گه‌نجی خۆبه‌خش، 1200 شه‌تڵ بنێژن، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه ببێته‌وه دارستان.