پلەكانی گەرما لە 50 نزیك دەبێتەوە

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە و لە ھەندێك ناوچەی كوردستان نزیك دەبێتەوە لە 50 پلە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی كەشوھەوای بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ بەرزترین پلەكانی گەرما لە ھەولێر بەرزترین پلە 44 و لە كەركووك 47 دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی بەرزترین پلەی گەرمی دەگاتە 41 و لە دەھۆكیش 42 پلە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی راشیگەیاندووە، سبەی نزمترین پلەی گەرما لە ھەولێر 30 پلە دەبێت و بەرزترین پلە دەگاتە 45 پلەی گەرمی لە كەركووكیش بەرزترین پلە 47 پلە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی