ماست و ماسی به یه‌كه‌وه بخۆن
K24 - هه‌ولێر:
له‌ناو خه‌ڵكیدا وا بڵاوه، كه ماست و ماسی به یه‌كه‌وه نه‌خورێت، گوایه خواردنییان به یه‌كه‌وه، كێشه‌ی ته‌ندرووستی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ درووست ده‌كات و ده‌بێته هۆی ژه‌هراویبوون، یاخود په‌ڵه‌په‌ڵه‌بوونی پێست و هه‌ندێكیش پێیانوایه ده‌بێته هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی.
دواجار زانستی نوێی پزیشكی، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رایه باوه ده‌سه‌لمێنێت و ئه‌زموونه تاقیكراوه‌كان ده‌ریان خستووه، ئه‌و ده‌نگۆیه راست نییه، بگره "درۆیه‌كی گه‌وره‌یه" و ساڵانێكه خه‌ڵكێكی زۆر باوه‌ڕیان پێی كردووه.
به گوێره‌ی وێبسایتی "NDTV"ی تایبه‌ت به خۆراك، له رووی زانستییه‌وه هیچ هۆكارێك نییه رێگری له‌وه بكات، ماست و ماسی به‌یه‌كه‌وه بخورێن، به گوێره‌ی چه‌ندین ره‌چه‌ته و ده‌رخسته، ئه‌وه روونبووه‌ته‌وه، كه چه‌ندین پێكهاته‌ی خۆراكی هاوبه‌ش له نێوان ماست و به‌رهه‌مه سپیاییه‌كان له‌گه‌ڵ ماسی هه‌یه‌تی.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، ئه‌وه‌ی پێویسته له‌كاتی خواردنی ئه‌و دوو خۆراكه لێی دڵنیاببنه‌وه، ماوه‌ی به‌سه‌رچوونییانه، پێویسته له‌وه دڵنیابن كه ئه‌و به‌رهه‌مانه ئێكسپایه‌ر نه‌بوونه و نوێن و به شێوازێكی درووست ئاماده كراون.
جیا له‌وه‌ش، پێویسته ئه‌وه بزانرێت كه ماست و ماسی به یه‌كه‌وه، هه‌ندێك كێشه درووست ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی گرفتیان له هه‌رسكردنی "لاكتۆز" هه‌یه، كه له به‌رهه‌مه سپیاییه‌كاندا هه‌یه.
دكتۆر تاباسیا مۆندێهرا، پزیشكی پسپۆڕی خۆراك، روونی ده‌كاته‌وه، به‌رهه‌مه سپیاییه‌كان، ده‌بنه هۆی ساردكردنه‌وه‌ی جه‌سته، له كاتێكدا ماسی كاریگه‌ریی پێچه‌وانه‌ی هه‌یه، بۆ هه‌رسكردنی ماسی جه‌سته پێویستی به وزه‌یه‌كی زۆر هه‌یه، ئه‌و پێچه‌وانه‌ییه‌ش وا ده‌كات جه‌سته، به‌تایبه‌تیش كۆئه‌ندامی هه‌رس، هه‌ست به نائاسووده‌یی بكات.
ا. م