دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی مه‌ترسیدار له‌نێوان ژه‌مه خواردنی خێرا و ده‌زگای به‌رگری له‌ش
K24- هه‌ولێر:
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، به‌هۆی سه‌رقاڵی مرۆڤه‌وه، بابه‌تی ژه‌مه خواردنی خێرا بووه‌ته جێگای گرنگیدانی پسپۆران و توێژه‌رانی بواری ته‌ندروستی، له‌میانه‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌دا چه‌ندین زیانی ئه‌و ژه‌مه خواردنانه دۆزراونه‌ته‌وه. دواجار زانایانی زانكۆی بون ده‌ریانخستووه، مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و ژه‌مه خواردنانه‌ی كه مرۆڤ به‌خێرایی ده‌خوات، بۆماوه‌یه‌كی زۆر له‌ناو له‌شدا ده‌مێننه‌وه، هه‌تا دوای پاشه‌ڕۆدانی ئه‌و خواردنه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خواردن به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروستی سیستماتیكیش، كاریگه‌رییه‌كان هه‌ر ده‌مێننه‌وه.
تیمی زانایانی ئه‌و زانكۆیه، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر مشكه‌كان له‌ڕێگه‌ی پێدانی ئه‌و مادده خۆراكیانه ئه‌نجامداوه، كه به ژه‌می رۆژئاوایی ناسراوه و بڕێكی زۆر له جۆره‌كانی شه‌كر و چه‌ورییه‌كان هه‌ڵده‌گرن و كه‌مترین رێژه‌ی مادده‌ی ریشاڵه‌ییان تێدایه. له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، هه‌وكردن له هه‌موو له‌شی مشكه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه.
هه‌وكردنه‌كه بۆماوه‌ی 4 هه‌فته له له‌شی مشكه‌كاندا ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ش، بۆهێڵه‌كانی هه‌ڵگری هه‌وكردنه‌كه به‌هۆی زۆری رێژه‌ی شه‌كر و چه‌ورییه‌كان له ده‌زگای به‌رگری له‌شدا هه‌ر به‌چالاكی ماونه‌ته‌وه. به‌گوێره‌ی تیمی توێژه‌ران، ده‌كرێت خانه‌كانی به‌رگری وا له مرۆڤ بكه‌ن ئاره‌زووی خواردنی ژه‌مه خۆراكی خێرا بكات.
هه‌وره‌ها زانایان تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌یان له‌سه‌ر 120 كه‌سی خۆبه‌خش ئه‌نجامداوه و، له ده‌زگای به‌رگری له‌شی ئه‌وانیش هه‌مان ئه‌نجامیان ده‌ستكه‌وتووه و، هۆكاری سه‌ره‌كیش له هه‌ردوو توێژینه‌وه‌كه‌دا هه‌ر له‌سه‌ر بۆهێڵه‌كان ده‌ركه‌وتوون.
زانايانى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و جۆره خواردنانه‌ی كه له ژه‌مه خێراكاندا به‌كارده‌هێندرێن، هه‌وكردن خێراتر ده‌كه‌ن و، له‌وانه‌شه ببێته هۆی خوێنمه‌یین له لووله‌كانی دڵ یان جه‌ڵته‌ی دڵ یاخۆد جه‌ڵته‌ی مێشك و هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی دیكه كه په‌یوه‌ندی به كۆئه‌ندامی سووڕی خوێنه‌وه هه‌بێت، له هه‌مووشیان مه‌ترسیدارتر ئه‌گه‌ره‌كانی تووشبوون به دووه‌م جۆری نه‌خۆشی شه‌كره زۆر زیاتر ده‌كات. هه‌وره‌ها تویژه‌ران ئه‌وه‌شیان پشتڕاست كردۆته‌وه، بۆهێڵه‌كانی زۆربوون "توخمه زاوزێ" زیاتر ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری خواردنه چه‌وره‌كان.
ھ.ب