ئه‌م گرته‌یه به باشترین گرته‌ی ڤیدیۆیی بۆ ساڵی 2017 ده‌ستنیشان كراوه
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ته‌له‌ڤزیۆنی بی بی سی، به باشترین گرته‌ی ڤیدیۆیی بۆ ساڵی 2017 له به‌ریتانیا ده‌ستنیشان كرا.
گرته ڤیدیۆییه‌كه له مانگی 11ی ساڵی رابردوو له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌لای بی بی سی بڵاوكراوه‌ته‌وه و تا ئێستاش زیاتر له 10 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.
كامێراكانی تیمی به‌رنامه‌ی "جیهانی زه‌وی"ی بی بی سی، گرته ڤیدۆییهكهیان تۆماركردووه، كاتێك ئه‌و خشۆكه، به‌ناو كۆمه‌ڵێك ماردا راده‌كات، وێڕای هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ماره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه نێچیرێك، به‌ڵام دواجار ئیگوانا خۆی ده‌رباز ده‌كات و به‌سه‌ر هێرشی ماره‌كاندا زاڵ ده‌بێت.
سه‌رچاوه: BBC