به‌ڤیدیۆ.. هه‌ر نه‌یده‌ناسی به‌ڵام له‌چكه‌ی له‌سه‌ر نه‌بوو بۆیه هێرشی كرده سه‌ر
K24- هه‌ولێر:
له گرته ڤیدیۆیه‌كدا، كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كچه گه‌نجێكی ئێرانی، له‌یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری تارانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌چكه‌ی له‌سه‌ر نه‌بوو، یه‌كێك له شۆفێره‌كان كه به‌شه‌قامه‌كه‌دا ده‌هات، له ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی هاته خواره‌وه و هێرشی كرده سه‌ر ئه‌و كچه گه‌نجه.
سه‌ره‌تا شۆفێره‌كه به كچه‌كه‌ی گوت بۆچی له‌چكه‌ت له‌سه‌ر نییه؟ له‌وه‌ڵامدا كچه‌كه گوتی ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌خۆمه‌وه هه‌یه و هیچ په‌یوه‌ندی به‌تۆوه نییه، بۆیه شۆفێره‌كه‌ش ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی وه‌ستاند و له جامی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌یه‌وه كردییه ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه و هۆشداری پێدا، بۆئه‌وه‌ی پابه‌ندی یاساكانی رژێمی ئێران بێت و له‌چكه له‌سه‌ر بكات.
كچه‌كه‌ش له‌سه‌ر بڕیاری خۆی سوور بوو و، دووباره وه‌ڵامی دایه‌وه و به شۆفێره‌كه‌ی گوت، "من ئازادم له‌وه‌ی ده‌یكه‌م و په‌یوه‌ندی به‌تۆوه نییه، تۆ هیچی من نیت و ناتناسم"، ئه‌م قسانه‌ی كچه‌كه شۆفێره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه تووڕه‌كرد و له ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی هاته خواره‌وه و هێرشی كرده سه‌ر كچه‌كه و ده‌ستی لێ وه‌شاند.
دواتر زۆربه‌ی شۆفێرانی دیكه‌ش كه به‌و شه‌قامه‌دا هاتووچۆیان ده‌كرد، پشتگیری‌یان له‌و كچه كرد، كه له‌بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمان نابێته‌وه و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌چكه له‌سه‌ر نه‌كات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، به‌گوێره‌ی یاسا و رێنماییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌ر ئافره‌تێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه له‌چكه له‌سه‌ر نه‌كات، سزاكه‌ی زیندانیكردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه، چه‌ندین خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌شاره‌كانی ئێران له دژی له‌چكه و حیجاب سازده‌كرێن، به‌تایبه‌ت خانمانی تارانی پایته‌خت، چه‌ندین ئافره‌تیش به‌هۆی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌وه ده‌ستگیركراون.
H.B