پیاوێکی سەرخۆش سێ کاتژمێر لەسەر چەند تەلێکی کارەبا پیاسە دەکات

تەلەکان ڤۆڵتییەکی بەرزیان هەبووە

K24 – هه‌ولێر:

پیاوێکی سەرخۆش بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر چەند تەلێکی کارەبای ڤۆڵتییە بەرز پیاسە دەکات، دواتر لە لایەن پیاوانی ئاگر کووژێنەوە رزگار دەکرێت.

پیاوەکە لە رێگای دارێکەوە دەچێتە سەر تەلەکان کە نزیکەی 10 مەتر بەرزن و بەردەوام لەسەریان دێت و دەڕوا.

رووداوەکە لە ناوچەی کوانژۆی وڵاتی چین روویداوە و بینەرێکی زۆریشی هەبووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، سەرەتا کارمەندانی ئاگر کوژێنەوە هەوڵیانداوە بە گفتوگۆ باوەڕی پێبکەن کە بێتە خوارەوە، بەڵام کابرا رەتی دەکاتەوە، تا دواتر لە رێگای دارێکی نزیک تەلەکان دایدەگرن.

H.J