گڕكانێك هه‌ره‌شه له ژیانی 100 ملیۆن كه‌س ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
زه‌ویناسانی زانكۆی كۆبی له وڵاتی ژاپۆن پێشبینی ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانێك له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن، كه قه‌باره‌ی شله ئاگرینه‌كه‌ی ده‌گاته 34 بۆ 41 كیلۆمه‌تری سێجا.
تیمی توێژه‌رانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، له ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یاندا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، له‌ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و گڕكانه له‌ماوه ته‌نیا چه‌ند خوله‌كێكدا 100 ملیۆن كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
له ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان، تیمی لێكۆله‌ران ئاشكرایانكردووه، بارسته‌یه‌ك له ناوه‌ڕاستی شله ئاگرینه‌كه‌دایه، كه قه‌باره‌كه‌ی تا نیوه‌ی تیره‌كه‌یه‌تی و ده‌گاته 10 كیلۆمه‌تر و به‌رزییه‌كه‌شی ده‌گاته 600 مه‌تر و ئه‌و بارسته‌یه‌ش به شله‌ی ئاگرین بارگاوی بووه.
توێژه‌ران دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و گڕكانه به‌ر له 7 هه‌زار و 300 ساڵیش ته‌قیوه‌ته‌وه و، به‌و هۆیه‌شه‌وه شارستانییه‌تێكی پێشكه‌وتووی مرۆڤایه‌تی له باشووری ژاپۆن له‌ناوچووه.
هه‌وره‌ها ئه‌و تیمه‌ی زانایان له پشكنینه‌كانیاندا له‌سه‌ر تۆپۆگرافیای بنی ده‌ریا ده‌ریانخستووه، ئه‌و بارسته‌یه‌ی له‌ناو شله ئاگرینه‌كه‌ی گڕكانه‌كه‌دایه، به‌شێوه‌یه‌كی پله‌دار تادێت قه‌باره‌كه‌ی گه‌وره‌تر ده‌بێت و، تا قه‌باره‌كه‌شی گه‌وره‌تربێت، ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی زیاتر ده‌بێت و، پێشبینی ده‌كرێت ببێته هۆی روودانی تسۆنامییه‌كی گه‌وره و كاریگه‌رییه‌كانی بگاته كه‌ناراوه‌كانی چین و هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا به باكوور و باشوورییه‌وه.
جگه له‌مه‌ش، له‌گه‌ڵ روودانی ئه‌و كاره‌ساته سرووشتییه خۆڵه‌مێشی گڕكانه‌كه ئاسمان ده‌ته‌نێت و له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ژاپۆن ده‌بێته هۆی روودانی زستانێكی گڕكانی، كه له‌ئاسمانه‌وه خۆڵه‌مێش ده‌بارێت.
بۆ ئاگاداربوونی پێشوه‌خته‌ش له روودانی ئه‌و گڕكانه، زانایانی جیۆلۆجی سه‌رقاڵی درووستكردنی روبوتێكی ژێر ده‌ریایین، كه زانیارییه‌كان به وردی تۆمار بكات و یارمه‌تی زانایان بدات، بۆئه‌وه‌ی بتوانن خێرایی كه‌ڵه‌كه‌بوونی شله ئاگرینه‌كه بزانن و هۆكاری درووستبوونیشی ده‌ستنیشان بكه‌ن.
زه‌ویناسانی كۆلیژی له‌نده‌نی زانكۆییش، له‌ساڵی رابردوودا هۆشدارییان له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانی فلیگری دابوو، كه به كاڵدێرا ناسراوه و رووبه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته 13 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه و ده‌كه‌وێته رۆژئاوای ناپولی له ئیتاڵیا، كه پێشبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوودا بته‌قێته‌وه.