هه‌رگیز له كاتی نووستن مۆبایله‌كانتان بارگاوی مه‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ره‌نگه سوورهه‌ڵگه‌رانی هێمای پاتری له‌سه‌ر مۆبایله‌كان، به‌كارهێنه‌ران نیگه‌ران بكات به‌وه‌ی چیدیكه ناتوانن به ئاسووده‌یی مۆبایله‌كانییان به‌كاربهێنن.
زۆرجار بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌و گرفته، به‌كارهێنه‌ران ناچار ده‌بن شه‌وان له‌كاتی خه‌وتن، مۆبایله‌كانییان بارگاوی بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانییه‌كه‌ی پاتری مۆبایله‌كه پڕبێت و بۆ كاركردن به درێژایی رۆژه‌كه ئاماده بێت، به‌ڵام ئه‌وه رێگه‌یه‌كی ته‌ندرووست و ته‌واو نییه.
شاره‌زایان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی مۆبایله‌كان له كاتی خه‌وتن بارگاوی بكرێنه‌وه و به كارێكی خراپ وه‌سفی ده‌كه‌ن، به گوێره‌ی ده‌یڤید گه‌یڵ، له كۆمپانیای "Gale & Snowden"، كه كۆمپانیایه‌كی ئه‌ندازیاری بیناسازییه، رایده‌گه‌یه‌نێت، مێشكی مرۆڤ بۆ ناردنی په‌یام بۆ ماسوولكه‌كان، ته‌زووێكی لاوازی كاره‌با به‌كاردێنێت، بۆ هه‌ندێك حاڵه‌تیش، ره‌نگه ئه‌و ته‌زووه كاره‌بایه‌ی له ماڵه‌كاندا هه‌یه، جێگه‌ی ته‌زووه‌كه‌ی له‌شی مرۆڤ بگرێته‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌و شوێنانه‌ی مۆبایلی لێ بارگاوی ده‌كرێته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیش، ره‌نگه به‌و هۆیه‌وه هه‌ندێك كه‌س تۆزه‌ك به زه‌حمه‌ت چاوییان بچێته خه‌و، ئه‌وه‌ش به هۆی نزیكی ته‌زووێكی كاره‌با، كه ره‌نگه بارگاویكردنی مۆبایل بێت، نزیك بێت.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه، به‌هیچ شێوه‌یه‌كی باش نییه مۆبایل له كاتی بارگاویكردن بخرێته سه‌ر سه‌رین و جێگه‌ی خه‌وتن، چونكه ئه‌و كاره ده‌بێته هۆی گڕگرتن و ئاگركه‌وتنه‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كاتانه‌ی پله‌ی گه‌رمی مۆبایله‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه.
دۆمێنیك لیتوود، شاره‌زا له كاروباری به‌كاربه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته له كاتی بارگاویكردنی مۆبایل، واباشتره له‌ناو شتێكی شووشه دابنرێت، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر قوماش یان جێگه‌ی خه‌وت دابنرێت.
روونی ده‌كاته‌وه، به‌و شێوه‌یه ئه‌گه‌ر مۆبایله‌كه گه‌رمیش بێت، به‌لای كه‌مه‌وه له شوێنی خۆی ده‌مێنێته‌وه و نابێته هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه.
هه‌ندێك له شاره‌زایانیش پێیانوایه، بارگاویكردنی مۆبایل به درێژایی شه‌و، ده‌بێته هۆی زوو له ناوچوونی پاتری مۆبایله‌كه، دامه‌زراوه‌ی PC Adviserيش ئامۆژگاری ده‌كات هه‌تا ده‌كرێت پاتری 100% بارگاوی نه‌كرێت و فوول شه‌حن نه‌بێت، چونكه ته‌مه‌نی پاتری كورت ده‌كاته‌وه.
ا. م