نه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داریك گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی سازده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سوورییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ، وێنه و ڤیدیۆی زه‌ماوه‌ندێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه گه‌وره‌ترینه له‌و وڵاته رێكخرابێت و تێچووی ئاهه‌نگه‌كه نزیكه‌ی یه‌ك ملیار لیره‌ی سووری (ملیۆنێك و هه‌شتسه‌د هه‌زار دۆلار)"ی تیچووه و له پارێزگای لازقییه‌ی كه‌ناراوی ئه‌نجامدراوه. ئه‌و ئاهه‌نگه‌ش له كاتێكدایه، ملیۆنان هاووڵاتی سووری به‌هۆی جه‌نگه‌وه، به ده‌ست برسییه‌تی و هه‌ژارییه‌وه ده‌ناڵێنن.
ئه‌و ئاهه‌نگه هاوسه‌رگیرییه كه سوورییه‌كانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی تووشی شۆك كردووه، له هوتێلێك به ناوی "لامیر هوتێل" سازكراوه و پێشتر به ناوی هوتێل میریدیانی لازقییه ناسرابوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و ئاهه‌نگه بۆ نه‌وه‌یه‌كی سوبحی جودی ملیاردێری سووری سازكراوه كه ناوی "كه‌ریم" یان "كه‌ره‌م"ـه و باپیری خاوه‌نی كارگه‌ی گه‌وره‌یه و ناوی بووكه‌كه‌یش "راما مه‌نزلچی" یه و جگه له‌وه تا ئیستا هیچ زانیارییه‌كی دیكه له‌و باره‌یه‌وه به‌رده‌ست نییه.
پێگه هه‌واڵییه‌كانی سووریا ده‌ڵێن " باوكی زاوا، دیكۆراتی تایبه‌تی له دار درووستكردووه بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه و موه‌لیده‌یه‌كی گه‌وره‌یشی پێشكه‌شی هوتێله‌كه كردووه تا كاره‌با و فێنككه‌ره‌وه‌ی ته‌واوی دابین بكات. جگه له‌وه فڕۆكه‌یه‌كیشی بۆ وێنه‌گرتن دابینكردووه‌و نزیكه‌ی 30 كامێرای دیكه‌شی له ده‌وروبه‌ری ئاهه‌نگه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هونه‌رمه‌ندی لوبنانی، محه‌مه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر، له په‌یجه‌كه‌ی خۆیه‌وه له فه‌یسبووك نووسیوویه‌تی "ئاهه‌نگی ئه‌و بووك و زاوایه، جوانترین ئاهه‌نگه تا ئێستا به‌شداری تێدا كردبێ و پیرۆزبایی له بووك و زاوا گه‌نجه‌كه كردووه".
جیگای باسه كه "سوبحی جود" سه‌رمایه‌دارێكی سووری بوو و یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی له بواری ئابووری سووریادا رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه و ساڵی رابردوودا كۆچی دوایی كردووه.
سوبحی جه‌مسه‌ری گه‌وره‌ی گرووپی "جود" بووه كه له ساڵی 1933 دامه‌زرێنراوه‌و ساڵ له دوای ساڵ كار و به‌رهه‌مه‌كانیان زیاتر و فراوانتر بووه‌و بوونه‌ته گرووپێكی به‌رهه‌مهینه‌ری تایبه‌تمه‌ند به ئاسن و ته‌خته و پیشه‌سازی دیكه.
جیا له‌وه‌ش ماركه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك پیپسی كۆلا و ڤیستڵی قۆرخكردووه‌و چه‌ندین كه‌شتی گه‌وره‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی كۆمپانای جود هه‌بووه، پاش خۆی كوڕه‌كه‌ی به ناوی "هه‌یسه‌م جود" ئیداره‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كه‌ی سووریای گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.