به ڤیدیۆ.. له جه‌زائیر په‌لاماری ژنه په‌رله‌مانتارێك درا
K24 – هه‌ولێر:
ژنه ئه‌ندامی په‌رله‌مان جه‌زائیری، ته‌هراوی دومه فه‌وزییه، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا به گریانه‌وه ده‌ڵێت: دوو كه‌س لێیان دام و حیجابیان له‌به‌ر كردمه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێكردم رووتم ده‌كه‌نه‌وه و وێنه‌م ده‌گرن.
ئه‌و ژنه په‌رله‌مانتاره سه‌ردانی ناوچه‌یه‌كی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی ژیانی خه‌ڵك بێت، به‌ڵام وه‌ك خۆی باسی ده‌كات، دوو كه‌س لێی هه‌ڵكه‌وتوون و وێڕای سوكایه‌تیكردن و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ری، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه، رووتی ده‌كه‌نه‌وه و وێنه‌ی ده‌گرن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره به گریانه‌وه روویكردووه‌ته بنكه‌یه‌كی پۆلیس و داوا له به‌رپرسانی ئه‌منی ده‌كات، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه بكه‌ن و تاوانباره‌كان رووبه‌ڕووی یاسا بكه‌نه‌وه.