كارمه‌ندێكی هه‌واڵگری به‌ریتانیا نهێنی كوژرانی دایانا ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كارمه‌ندێكی ده‌زگای هه‌واڵگری نهێنی به‌ریتانیا، نهێنییه‌كی له باره‌ی كوژرانی دانایا بڵاوكرده‌وه، كه 20 به‌ر له ئێستا له رووداوێكی هاتووچۆدا له پاریس, گیانی له‌ده‌ستدا.
جۆن هۆپكینز، ته‌مه‌ن 80 ساڵ، رایگه‌یاند، كارمه‌ندی ده‌زگای هه‌واڵگری به‌ریتانیا بووه، MI5 و به‌شداری له 23 كرده‌وه‌ی كوشتن كردووه له نێوان ساڵانی 1973 تا 1999 و به گویره‌ی قسه‌كانی هۆپكینز، كوشتنی ئه‌میره دایانا یه‌كێك بووه له‌و كرده‌وانه.
وێبسایتی YourNewsWire.com له زاری هۆپكینزه‌وه گواستوویه‌تیه‌وه، دایانا تاكه ژن بووه له‌ناوی له‌و كه‌سانه بووه كه فه‌رمانی كوشتنی بۆ ده‌رچووه و تاكه كه‌سیش بووه له بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌ی به‌ریتانیا ئه‌و فه‌رمانه‌ی بۆ ده‌رچووبێت.
ئاشكرا كردنی ئه‌و نهێنییانه‌ی له‌لایه‌ن هۆپكینزی ته‌مه‌ن 80 ساڵه‌وه له كاتێكدایه، كه له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه و پێیان راگه‌یاندووه، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ی ماوه‌ی له ژیان.
هۆپكینز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، دایانا نهێنییه‌كی زۆری بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌ی ده‌زانی، هه‌روه‌ها رقیشی له‌و بنه‌ماڵه‌یه بوو و ده‌یتوانی له هه‌ر كاتێكدا ئه‌و رقه‌ی خۆی به ئاشكرا نیشان بدا.
هۆپكینز ده‌ڵێت: "به‌رپرسه‌كه‌م پێی گوتم ده‌بێت دایانا بمرێت، به شێوه‌یه‌كیش بێت كه له رووداوێك بچێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "من پێشتر هیچ ژنێكم نه‌كوشتووه، به‌تایبه‌تیش له بنه‌ماڵه‌ی شاهانه، به‌ڵام گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانم كرد و له پێناو شاژن و وڵات‌دا ئه‌ركه‌كه‌م ئه‌نجامدا".
راسته‌وخۆ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ش، میدیا به‌ریتانییه‌كان هێرشییان كرده سه‌ر ئه‌و وێبسایته و به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو و بێ بنه‌ما تۆمه‌تبارییان كرد، هاوكات ئه‌و هه‌واڵه‌شییان ره‌تكرده‌وه و رایانگه‌یاند، هیچ راستییه‌كی تێدا نییه، به‌تایبه‌تیش شوێن و كاتی دانپێدانانه‌كانی ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئاماژه پێنه‌كردووه.
سه‌رچاوه: RT