به ڤيديۆ.. دنكه لۆبيايه‌ك له‌سه‌ر پشتى مشكێك سه‌وز بووه
K24 – هه‌ولێر:
له گرته‌يه‌كى ڤيديۆييدا كه له يوتيوب بڵاوكراوه‌ته‌وه، حاڵه‌تێكى ده‌گمه‌ن و ناوازه به‌رچاو ده‌كه‌وێت، كه ئه‌ويش سه‌وزبوونى چڵه لۆبيايه‌كه له‌سه‌ر پشتى مشكێك.
رووداوه‌كه له كێڵگه‌يه‌كى ويلايه‌تى ماديار براديچى هيندستان روويداوه و داتار سينگى جووتيار له كێڵگه‌كه‌يدا ئه‌و مشكه‌ى دۆزيوه‌ته‌وه.
وه‌ك له ڤيديۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت مشكه‌كه تووشى ئازارێكى زۆر هاتووه و ناتوانێت به شێوه‌ى هاوسه‌نگ بڕوات به هۆى ئه‌و فشاره‌وه كه چڵه لۆبياكه له‌سه‌ر پشتى درووستى كردووه.
سه‌رۆكى به‌شى زينده‌وه‌رزانى كۆليژى شارى برناگار، له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياندووه، مشكه‌كه چانسى هه‌بووه كه كه‌وتووه‌ته ده‌ست جووتيارێكى باش و توانيويه‌تى چڵه لۆبياكه له جه‌سته‌ى بكاته‌وه و رێگه له‌وه بگرێت ره‌گى ئه‌و چڵه لۆبيايه بگاته مێشكى مشكه‌كه.
ئه‌و شاره‌زايه بڕواشى وايه به هه‌ڵكه‌وت دنكه لۆبيايه‌ك كه‌وتووه‌ته سه‌ر برينێكى كراوه‌ى مشكه‌كه و له‌وێوه سه‌وز بووه.
ئ.ڕ