گرته‌ى ڤيديۆيى پشيله‌يه‌ك مليۆنان كه‌سى سه‌رسامكردووه
K24 – هه‌ولێر:
ميبون ناوى پشيله‌يه‌كه له تايله‌ند و خاوه‌نه‌كه‌ى گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى ئه‌و پشيله‌يه‌ى بڵاوكرده‌وه كه له ناو ئۆتۆمبێلدايه و له شوێنى خۆى كه به جامى ئۆتۆمبێله‌كه‌وه هه‌ڵواسراوه، راكشاوه.
ئه‌و گرته‌يه ته‌نيا له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك زياتر له 25 مليۆن بينه‌رى هه‌بووه و ده‌يان هه‌زار كه‌س به كۆمێنت قسه‌يان له‌سه‌رى كردووه.