13 خاڵ خانمانی بەهێز لە خانمانی دیکە جیا دەکاتەوە

چۆن دەزانی خانمێک لە رووی دەروونییەوە بەهێزە؟

K24 – هه‌ولێر:

ئامی مۆرین، دەرونناس و شارەزای بواری تەندرستی کۆمەڵ لە زانکۆی نۆرس ئێسترن لە شاری بۆستنی ئەمەریکا، کتێبێکی لەبارەی رەفتاری خانمان نووسیوە و تیایدا بە 13 خاڵ، ئەو خانمانە جیا دەکاتەوە کە لە رووی دەروونیەوە بەهێزن.

  • خۆیان بە کەسی دیکە بەراورد ناکەن
  • خۆیان بە کەسێکی تەواو پێگەشتوو نازانن
  • کەوتنە هەڵەوە بە لاوازیی نازانن
  • رێگا نادەن گومان سەرکەوتنەکانیان رابگرێت
  • زیاد لە پێویست بیر لە شتەکان ناکەنەوە
  • خۆیان لە رێگا سەختەکان نادزنەوە
  • لە شکانی یاساکان ناترسن
  • کەس ناشکێنن تاکو خۆیان سەربخەن
  • رێگا نادەن خەڵک سنوور بۆ تواناکانیان دابنێت
  • سەرکۆنەی خۆیان ناکەن کاتێک شتێک بە رێکی ناڕوا
  • لە کاتی پێشێلکردنی مافەکانیان بێ دەنگ نابن
  • هەست بە شەرمەزاری ناکەن کاتێک خۆیان رێکدەخەنەوە و لە سەرەتاوە دەستپێدەکەنەوە
  • لە بەهای سەرکەوتنەکانیان کەم ناکەنەوە

CNBC

H.J