له چوارقوڕنه به هۆى سووتانه‌وه كچێكى 15 ساڵ گيانى له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
شه‌وى رابردوو، كچێكى ته‌مه‌ن 15 ساڵ له ماڵى خۆيان‌دا له چوارقوڕنه ئاگرى له جه‌سته‌ى به‌ردا و به‌و هۆيه‌وه گيانى له‌ده‌ستدا.
به‌شى راگه‌ياندنى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆليسى راپه‌ڕين، له راگه‌يه‌ندراوێكدا بڵاويكردووه‌ته‌وه، "کاتژمێر (11:00)ی شەوی (11-12ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2018) تەرمی کچێکی تەمەن 15 ساڵ بەناوی (ر.ز.ق) دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنەى سەربە قەزای رانیە، کە پیشەی خوێندکارە بە سوتاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی رانیە".
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، كه "دەستبەجێ ئەفسەری ئێشکگری بەشی پۆلیسی رانیە و تیمەکانی بەڵگەی تاوان و بنکەی پۆلیسی بیتوێن گەيشتنە شوێنی رووداوەکە و رێکاری یاسایی گیرایە بەر و دۆسييه‌ى لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە".
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، "بە وتەی دایکی کچەکە رووداوەکە لە کاتێکدابووە، کە کچەکەیان بە ناوی ئیش‌کردنی ناو ماڵ چووه‌تە سەربان، بەڵام لەوکاتەدا لە تەنکی نەوتەوە نەوتی کردووە بەخۆیدا و گڕی لەخۆی بەرداوە، بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە".
پۆليسى راپه‌ڕين ئاشكراشيكردووه، "تەرمی کچەکە بەڕێکراوه بۆ پزیشکی دادوەری رانیە و بەگوێرەی راپۆرتی پزیشکی رێژەی سوتانەکەی لە 100% بووە، دوای ئەنجامدانی توێکاری رادەستی کەسوکاری کرایەوە. لەسەر رووداوەکە کەس دەسگیر نەکراوە".
ئ.ر