گۆی زه‌وی له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی كاره‌ساته سرووشتییه‌كاندایه
K24 - هه‌ولێر:
نزیكه‌ی 15 هه‌زار زانا له 184 وڵاته‌وه، هۆشداری له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، به‌هۆی ئه‌نجامنه‌دانی رێكاری پێوست بۆ پارێزگاری له ژینگه و سیسته‌مه‌كه‌ی.
ئه‌و هۆشدارییه نوێیه، دوای 25 ساڵ دێت، له یه‌كه‌م هۆشداری ئه‌و زانایانه كه زۆربه‌یان براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵن و له ساڵی 1992 له راگه‌یه‌ندراوێك به‌ناوی "هۆشدارییه‌ك له زانایانی جیهان بۆ مرۆڤایه‌تی" یه‌كه‌م راگه‌یه‌ندراویان بڵاوكرده‌وه.
رێكخراوی "یه‌كێتی زانایانی نیگه‌ران (له ژینگه)" له ساڵی 1992 توانییان نزیكه‌ی 1700 واژۆ له‌سه‌ر راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كۆبكه‌نه‌وه و ئه‌و كاتیش هۆشداری ئه‌وه‌یان دا، چالاكییه مرۆییه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنییان له‌سه‌ر ژینگه هه‌یه و ره‌نگه ببنه هۆی كاره‌ساتی گه‌وره بۆ مرۆڤ و شێواندنی گۆی زه‌وی به‌شێوه‌یه‌ك، نه‌توانرێت بگه‌ڕێندرێته‌وه دۆخی پێشوو.
دوای چاره‌گه سه‌ده‌یه‌ك، زانایان هۆشدارینامه‌یه‌كی دیكه‌یان بڵاوكرده‌وه به‌ناوی "هۆشداری دووه‌م".
له‌و هۆشدارییه‌دا زانایان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، رێژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه، بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كان، كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئاژه‌ڵه شیرده‌ره‌كان، ده‌رهاویشتنی گاز، هێلی سووری‌یان تێپه‌ڕاندووه.
جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، رێكاره‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له 25 ساڵی رابردوو هیچیان ئومێد به‌خش نین، جگه له هه‌ندێك چالاكی بۆ پارێزگاری له چینی ئۆزۆن.
له راگه‌یه‌ندراوی ئه‌و زانایانه، كه له گۆڤاری "بیوساینس" بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "مرۆڤایه‌تی كارێكی ئه‌وتۆ و پێویست و به په‌له ناكات بۆ پارێزگاریكردن له ژینگه ده‌وروبه‌ری كه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه".
تۆماس نیوسۆم، مامۆستای زانكۆی دیكین له ئوسترالیا و یه‌كێكه له‌وانه‌ی هۆشدارینامه‌كه‌یان واژۆ كردووه، ده‌ڵێت: "توێژینه‌وه‌مان له‌سه‌ر گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كان كردووه له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوو، له رێگه‌ی شیكردنه‌وه‌ی ده‌رهاویشته‌كانیش هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ رێكاره‌كان كردووه".
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ده‌ڵێت: "له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، كاته‌كه زۆر دره‌نگ ده‌بێت بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاراسته مه‌ترسیداره".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌و زانایانه، رێژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه بۆ هه‌ر تاكێك له ماوه‌ی 25 ساڵی رابردوو، به رێژه‌ی 26% كه‌میكردووه، هاوكات "ژینگه‌ی مردوو" به رێژه‌ی 75% زیادبووه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، گۆی زه‌وی 120 ملیۆن هێكتار دارستانی له‌ده‌ست داوه و زۆربه‌یان بوونه‌ته رووبه‌ری كشتوكاڵی، ده‌ردانی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن زیادبووه، پله‌ی گه‌رمی زه‌وییش به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئه‌و زانایانه ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، رێژه‌ی دانیشتووان له‌و ماوه‌یه‌دا، 35% زیادیكردووه، هاوكات رێژه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان، له شیرده‌ره‌كان، خشكۆكه‌كان و ئاوییه‌كان به رێژه‌ی 29% كه‌میكردووه.