ناسا واده‌ی دیداری نێوان مرۆڤ و بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
تا ئێستا زانایان له باسی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه زیندووه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره و به‌رگه‌زه‌وی، سه‌رسوڕمانن، بۆیه ژماره‌یه‌ك زانای ناسا ئاشكرایان كردووه، ده‌توانرێت له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌دا، هه‌ساره‌یه‌كی گونجاو بۆ ژیان بدۆزرێته‌وه كه ره‌نگه بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كانی تێدا بژی.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، چه‌ندین ده‌ستكه‌وت له بواری بۆشاییگه‌ری به‌ده‌ست هاتوون، زیاتر له 3500 هه‌ساره‌ی دیكه‌ی ده‌ستنیشان كراون، كه له‌ناو سیسته‌می كۆمه‌ڵه‌ی خۆردان، زانایانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له ماوه‌ی 20 ساڵی داهاتوو، زانایان ده‌توانن ئامانجه‌كه‌یان به‌دیبهێنن و ژیان له ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی بدۆزنه‌وه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، پێده‌چێت له‌و ماوه‌یه‌دا، مرۆڤ بتوانێت بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان بدۆزێته‌وه، كه له ئێستادا ته‌نها پێشبینی هه‌بوونیان ده‌كرێت و به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌به‌ر ده‌ست نین.
به گوێره‌ی وێبسایتی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی، زانایان گوتوویانه، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌ساره‌ی زه‌وی، گه‌ڕان به دوای ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌كانی دیكه‌ی ئاسانتر كردووه، به ره‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زه‌وی، زانایان به شێوه‌یه‌كی ئاسانتر هه‌ساره نه‌گونجاوه‌كان بۆ ژیان جیاده‌كه‌نه‌وه و ئه‌و جیهانه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، كه ده‌كرێت بۆ ژیان گونجاو بن.
تۆنی دێل جینیۆ، له په‌یمانگی گودارد بۆ توێژینه‌وه‌ی بۆشایی ئاسمان، سه‌ر به ئاژانسی ناسا ده‌ڵێت: "به‌ر له‌وه له ژیان بگه‌ڕێین، هه‌وڵده‌ده‌ین ته‌واوی جۆره‌كانی هه‌ساره‌كان بزانین كه ژینگه‌یه‌كی گونجاویان هه‌یه بۆ ژیان، ئه‌وه‌ش به به‌كارهێنانی هه‌مان دۆخی ژینگه‌یی هاوشێوه‌ی گۆی زه‌وی".
هه‌روه‌ها گوتی: "چه‌ند هۆكارێك هه‌ن بۆ گونجانی هه‌ساره‌كان بۆ ژیان، وه‌كو نزیكی له زه‌وی، چونكه ئه‌وه نیشانده‌ره بۆ گونجاوی ژیان و هێشتنه‌وه‌ی ئاو له دۆخی شلی، یاخود دووربوون له زه‌وی كه له‌و حاڵه‌ته‌دا ره‌نگه هه‌ساره‌كه رووێكی وشك و شه‌قار شه‌قاری هه‌بێت، یاخود به‌سته‌ڵه‌ك بێت".