دوای كۆتاییهاتنی فهرمانڕهواییەكەی ژنه‌كه‌ی لێی جیابۆوه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجێلیكا ریڤێرا، خانمی یه‌كه‌می پێشووی مه‌كسیك، داوای جیابوونه‌وه له ئینریكی پێنیتا نیێتۆ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته ده‌كات، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ خانمه نمایشكارێكی جلوبه‌رگی مه‌كسیكی له ئیسپانیا، له‌كاتێكا ته‌نها 3 مانگه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی كۆتایی هاتووه.
ریڤێرا ته‌مه‌ن 49 ساڵ، له ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆی له ئینستاگرام بڵاویكردووه‌ته‌وه: "بهداخمهوه كه خۆم و منداڵه‌كانم له‌و ره‌وشه داین، ئه‌مڕۆ هه‌موو توانا و هێز و خۆشه‌ویستی و سه‌رنجی خۆم خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دایكێكی باش بم و ژیانی ئاسایی و پیشه‌یی خۆم بگه‌ڕێنمه‌وه".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه گۆڤارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌كسیكی، هه‌فته‌ی رابردوو، وێنه‌ی پێنیا نیێۆتۆی له‌گه‌ڵ خانمه نمایشكارێكی مه‌كسیكی له ئیسپانیا بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كانی پشت داوای جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی داده‌نرێت.
نیێتۆ، له كۆتایی ساڵی 2018، كۆتایی به ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هات، كه 6 ساڵ سه‌رۆكی مه‌كسیك بوو، له ساڵی 2010ـه‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ریڤێرا، ئه‌كته‌ری دراما و ته‌له‌ڤزیۆنیدا كردووه، ئه‌و كات شاره‌داری یه‌كێك له ویلایه‌ته‌كانی مه‌كسیك بووه، كه هه‌ردووكیان هاوسه‌رگیری دووه‌میان بووه و له په‌یوه‌ندییه‌كانیش پێشووشیاندا، منداڵیان هه‌بووه.
ئینریكی پینا نیێتۆ، 52 ساڵ، مانگی 11ی ساڵی رابردوو ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی كۆتایی هات، دوای ئه‌وه‌ی پشتیوانی جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی، به‌هۆی زیادبوونی رێژه‌ی تاوان و داكشانی ئابووری، كه‌مبووه‌وه.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم