بۆنی گۆرەوی پیاوێک تووشی نەخۆشییەکی سەخت دەکات

"رۆژانە بۆنی گۆرەوەییەکانی کردووە و نەخۆشییەکەی ئاسان چارەسەر ناکرێت"

K24 – هه‌ولێر:

پیاوێک لە چین هەموو رۆژێک دوای دەوام، بۆنی گۆرەوەییەکانی دەکات، ئەنجام دووچاری نەخۆشی سییەکان بووە. 

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی مێترۆ، بەهۆی ئەوەی قاچی ئەو پیاوە ئارەقەی زۆرکردووە، تووشی جۆرێک لە نەخۆشی پێست بەناوی Fungus Infection بووە، بۆیە لە کاتی بۆنکردنی گۆرەوییەکانی، ئەو جۆرە نەخۆشییە تێکەڵ بە سییەکانی بووە.

ئەو گەنجە تەمەن 21 ساڵە، دانیشتووی شاری ژانگژوی چینە و لە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، پشکنینی لە رێگای X-Ray بۆ کراوە، دواتر ئاشکرابووە، دووچاری نەخۆشییەکی ئاسان چارەسەنەکراوی سییەکان بووە.

H.J