توێژينه‌وه.. چه‌ره‌زات دڵ ده‌پارێزێت
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زايان له نوێترين توێژينه‌وه‌ى پزيشكيدا به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتوون، كه خواردنى چه‌ره‌زات به شێوه‌يه‌كى رێك‌وپێك، دڵ له مه‌ترسييه‌كان ده‌پارێزێت.
له توێژينه‌وه‌كه‌دا، (60) هه‌زار كه‌س له نێوان ته‌مه‌نى (45-83) ساڵى له سويد به‌شداريان كردووه.
ئه‌و كه‌سانه له ماوه‌ى 17 ساڵدا له ژێر چاودێرى دابوونه.
ئه‌و كه‌سانه رۆژانه له باره‌ى پرۆگرامى خۆراكى خۆيانه‌وه زانياريان داوه‌ته تيمى لێكۆڵه‌ر.
له‌و ماوه‌يه‌دا (4983) كه‌س تووشى جه‌ڵته‌ى دڵ بوونه و (917)يان مردوون و (3160) كه‌سيان چاره‌سه‌ريان وه‌رگرتووه و (7550) كه‌سيان تووشى ناڕێكى له لێدانى دڵ بوونه.
تيمى لێكۆڵه‌ر بۆى ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ى حه‌زيان به چه‌ره‌زات كردووه، به رێژه‌ى له سه‌دا 20 له جه‌ڵته رزگاريان بووه.
هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه، له مانگێكدا جارێك تا سێ جار چه‌ره‌زات بخورێت، به رێژه‌ى له سه‌دا (12 تا 18) مه‌ترسى شێوانى لێدانى دڵ كه‌مده‌كاته‌وه.
پزيشكه‌كان ده‌ڵێن: چه‌ره‌زات سه‌رچاوه‌ى رۆنى ته‌ندرووست و كانزاكان و دژه ئۆكسانه و كاريگه‌رى ئه‌رێنى زۆرى له‌سه‌ر دڵ و خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كان ده‌بێت.
سه‌رچاوه: سپۆتنيك
ئ.ر