به ڤيديۆ.. سمۆره‌يه‌ك به يارى و سه‌ما به دواى خواردندا ده‌گه‌ڕێت
K24 – هه‌ولێر:
كچێكى ئه‌مريكى گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا ده‌رده‌كه‌وێت، سمۆره‌يه‌ك به ياريكردن و سه‌ما خه‌ريكى گه‌ڕانه به دواى خواردندا.
ئه‌و كچه له ويلايه‌تى فلۆريدا گرته‌كه‌ى له په‌نجه‌ره‌ى ماڵه‌وه‌يان گرتووه و ده‌رده‌كه‌وێت سمۆره‌يه‌ك وه‌ك به‌زمى ياريكردن به ستوونێكى داكوتراودا هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و به خليسكان دێته خواره‌وه.
هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌ران ئه‌و ديمه‌نه‌يان به ديمه‌نى ئه‌و ئافره‌تانه چواندووه كه له يانه‌كانى رابواردنى شه‌وانه‌دا له‌گه‌ڵ ستوونى (Striptease) سه‌ما ده‌كه‌ن.
كچه‌كه نووسيويه‌تى: ئه‌و سمۆره‌يه ده‌يه‌وێت بچێته سه‌ره‌وه‌ى ستوونه‌كه چونكه ده‌زانێت باوكم رۆژانه خواردن بۆ باڵنده‌كان له‌وێ داده‌نێت. چونكه پێشتر سمۆره‌كان خواردنى باڵنده‌كانيان ده‌دۆزييه‌وه و لێيان ده‌خواردن.
my mom put oil on her bird feeder to keep squirrels from stealing the bird food and pic.twitter.com/TkrmOR4KlH
— christina rotondo (@christinaroto) ٤ مايو ٢٠١٨
Lmao I was definitely thinking about the “chicken strip” one pic.twitter.com/7dDlAUUTQp
— em jay (@ChaeChae_J) ٥ مايو ٢٠١٨