لەرێوڕەسمێکی ئاینیدا مارێک قەشەیەک لە مەرگ نزیکدەکاتەوە
K24- ههولێر:
قەشەیەکی ئەمەریکی بەناوی کۆدی کووتس لە رێوڕەسمێکی ئاینیدا مارێک پێوەی دەدات و رەتی دەکاتەوە بچێتە نەخۆشخانە لە کاتێکدا پێشتر باوکی، کە ئەویش قەشەبووە، بە هەمان شێواز گیانی لەدەستداوە.
یەکێک لە شوێنکەوتوانی ئەو قەشەیە، کۆدی دەباتە نەخۆشخانە و لە لێدوانێکیشدا بۆ رۆژنامەی مێترۆ دەڵێت: "ئەگەر مار بە دەمووچاوتەوە بدات لە ماوەی 5 بۆ 10 خولەک گیان لەدەست دەدەیت. ئەم باوکی مارەکە بە دەستییەوەیدا و لە ماوەی حەوت خولەکدا گیانی لەدەستدا".
ئەم قەشەیە و باوکی لە ژێر رۆشنایی دێرێکی ئینجیلدا کە دەڵێت: "ئەوان مارەکان هەڵدەگرن، ئەگەر هەر جۆرە ژەهرێکی کوشندە بخۆنەوە، کاریان تێناکات. ئەوان دەست لە نەخۆشەکان دەدەن و چاکیان دەکەنەوە(مارک 16:18)".
ئەم قەشەیە پێی وایە یەکێکە لە کەسە پیرۆزەکانی ئاینی مەسیحی، بۆیە ماری ژەهراوی کاریتێناکات بەڵام کاتێک مارەکە پێوەی دەدات بێهۆش دەبێت و دەڵێت:"هەستدەکەم دەمووچاوم ئاگری گرتووە".
کۆدی لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرێت و پزیشکەکان ئاگاداری دەکەنەوە کە ئەگەر کەمێک درەنگتر چارەسەری پزیشکی وەرگرتایە، ئێستا گیانی لەدەستدابوو.
پێشتر سێ قەشەی دیکە لە ویلایەتەکانی کینتاکی و ڤێرجینا کە هەمان بیروڕایان هەبووە، بەهۆی پێوەدانی مارەوە گیانیان لەدەستداوە.
H.J