به ڤيديۆ.. چركه‌يه‌ك له نێوان ژيان و مه‌رگدا ببينه
K24 – هه‌ولێر:
دواى چركه‌يه‌ك له تێپه‌ڕينى هاووڵاتييه‌كى ئه‌رجه‌نتينى، رێگه‌ى لێوارى رووبارێك رۆچوو. ئه‌وانه‌ى گرته‌ى ڤيديۆيى رووداوه‌كه‌يان بينيوه، ده‌ڵێن: ئه‌و هاووڵاتييه به په‌ڕجوو (موعجيزه) رزگارى بووه.
سايتى ده‌يلى ميلى بريتانى گرته‌ى رووداوه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ئه‌و رووباره ده‌كه‌وێته باكوورى ئه‌رجه‌نتينه‌وه.
هه‌ر له ڤيديۆكه‌دا ديمه‌نى رزگاربوونى هاووڵاتييه‌كى ديكه خراوه‌ته‌ڕوو، كه له ناو ئۆتۆمبێله به ئاودا چووه‌كه‌ى گيرى خواردووه و ژماره‌يه‌ك گه‌نج له رێى گوريسێكه‌وه رزگارى ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ى زانيارى به‌رپرسانى ئه‌رجه‌نتين، له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه به هۆى شه‌پۆلى باران باينه‌وه، لافاو به‌شێكى وڵاته‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه، كه له ماوه‌ى 10 ساڵى رابردوودا وێنه‌ى نه‌بينراوه.