کورترین ماوەی هاوسەرگیریی لە کوەیت تۆمار کرا

کچێک دوای سێ خولەک لە هاوسەرگیریی لە مێردەکەی جیا دەبێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

ژن و مێردێکی کوەیتی دوای تەنها سێ خولەک لە هاوسەرگیریکردن، جیابوونەوە، ئەمەش بە کورترین هاوسەرگیریی دادەنرێت لە مێژووی وڵاتی کوەیت و دادگاکانی.

بەگوێرەی هەواڵێکی Q8 ، ئەو کچ و کوڕە لەبەردەم دادوەردا، واژۆیان لەسەر گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەیان کردووە، بەڵام زاوا یەکسەر دوای واژۆکردنەکە بە بووکەکەی گوتووە "گەمژە".

کچەکەش راستەوخۆ لە هەمان شوێن داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کردووە و لە مێردەکەی جیابووەتەوە، هەموو ئەمەش تەنها سێ خولەکی خەیاندووە.

بەشی زۆری خەڵکی پشتگیری کچەکە دەکەن، کەسێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "کارێکی باشی کردووە چونکە ئەوە قسەی ئەو بێت لە سەرەتاوە، داهاتووەکەی باش نابێت".

کەسێکی دیکەش دەڵێت: "هاوسەرگیرییەک رێزی تێدا نەبێت چەند زووتر کۆتایی بێت باشترە".

The Daily Mail

H.J