به ڤیدیۆ.. دارخورمایه‌ك خانمه بێژه‌رێكی به‌ناوبانگ ده‌كوژێت
K24 - هه‌ولێر:
خانمه بێژه‌رێكی به‌ناوبانگی هیندی، به‌ناوی كانشان ناس، كاتژمێری 5ی به‌یانی كه له وه‌رزشی یۆگا ده‌گه‌ڕایه‌وه، له ناوچه‌ی شه‌مبووری شاری مۆمبایی هیندستان، دارخورمایه‌كی به‌سه‌ردا كه‌وت و له هه‌مان شوێندا گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌و خانمه بێژه‌ره، ته‌مه‌نی 58 ساڵه و بێژه‌ری كه‌ناڵی Doordarshanی حكوومییه، راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كه‌وتنی دارخورمایه‌كه به‌سه‌ریدا گیانی له‌ده‌ستداوه.
وێڕای ئه‌وه‌ی هاموشۆكه‌رانی شه‌قامه‌كه ویستییان هاوكه‌ری بكه‌ن و چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ بكه‌ن، به‌ڵام مه‌رگ بواری ئه‌وه‌ی بۆ خانمه بێژه‌ره‌كه نه‌هێشته‌وه.
دواتر تیمی فریاگوزاری ئامبۆلانس گه‌یشتنه شوێنه‌كه، له پشكنینه پزیشكییه‌كاندا ده‌ركه‌وت، كه به‌هۆی به‌هێزی كه‌وتنی دارخورماكه، چه‌ندین شكانی ئێسك له ناوه‌وه‌ی جه‌سته‌ی هه‌بووه و به‌هۆیه‌وه تووشی خوێنبه‌ربوون بووه له ناوه‌وه و گیانی له‌ده‌ستداوه.