ده‌يويست گێچه‌ڵ به كچێك بكات به‌ڵام كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
سايتێكى ميسرى گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا ده‌رده‌كه‌وێت له ميانى هه‌وڵدانى بۆ رفاندن و گێچه‌ڵكردن به كچێك له شه‌قامى هه‌ره‌مى پارێزگاى جيزه گه‌نجێك كوژرا.
سايتى "اليوم السابع" روونيكردووه‌ته‌وه، ده‌مه‌قاڵێيه‌ك روويداوه و پۆليس گه‌يشتووه‌ته شوێنى رووداوه‌كه و ده‌ركه‌وتووه دوو گه‌نج ده‌يانه‌وێت گێچه‌ڵ به كچێك بكه‌ن و بيڕفێنن، به‌ڵام پۆليس ته‌قه‌ى كردووه و به‌و هۆيه‌وه فيشه‌كێك به‌ر يه‌كێك له گه‌نجه‌كان كه‌وتووه و بووه‌ته هۆى گيان له‌ده‌ستدانى.