7 جۆره خواردن شكانی ئێسك به‌شێوه‌یه‌كی سرووشتی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ئێسكه په‌یكه‌ر كه له زیاتر له 200 ئێسك به شێوه و قه‌باره‌ی پێكهاتووه و شێوه‌ی گشتی به له‌شی مرۆڤ ده‌به‌خشێت و پارێزگاری له ئه‌ندام و به‌شه‌كانی ناوه‌وه ده‌كات، هه‌وره‌ك به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆئه‌ندامی ماسوولكه‌ش فرمانی جووڵه جێبه‌جێ ده‌كات، بۆیه زۆر پێویسته پارێزگاری له ئێسكه‌كانی له‌شمان بكه‌ین، به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌هێز و ته‌ندرووست بمینێنه‌وه.
چاره‌سه‌ر و سارێژبوونی شكانی ئێسكیش پێویستی به‌كاتێكی دیاریكراو هه‌یه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی راپۆرتێك كه له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بۆڵد سكای" بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌كرێت ئه‌و كاته له‌ڕێگه‌ی خواردنی چه‌ند جۆره خۆراكێكی سرووشتی خێراتر بكه‌ین، كه زووتر فریای یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئێسكه شكاوه‌كان ده‌كه‌وێت، ئه‌مانه‌ش ئه‌و خواردنانه‌ن كه بۆ سارێژبوونی ئێسك به‌شێوه‌یه‌كی خێرا جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه:
- شیر و به‌رهه‌مه‌كانی:
گرنگی شیر و به‌رهه‌مه‌كانی له‌وه‌دایه، كه رێژه‌یه‌كی زۆر كالسیۆمی تێدایه، له‌كاتێكدا كالسیۆمیش پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی و پێویسته بۆ به‌هێزكردنی ئێسك و چالاككردنی تواناكانی بۆ خۆچاره‌سه‌ركردن به‌شێوه‌یه‌كی سرووشتی، بۆیه به‌كارهێنانی به‌رهه‌مه‌كانی شیره‌مه‌نی به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر ئێسكی شكاو سارێژ بكات.
- ماسی:
گرنگترین خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی ماسی به‌تایبه‌ت "ماسی تونا" ئه‌وه‌یه كه به ترشه چه‌ورییه‌كانی ئۆمێگا 3 و ڤیتامین "D" زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده, له‌كاتێكیشدا ڤیتامین "D" تواناكانی كالسیۆم چالاكتر ده‌كات و ترشه چه‌ورییه‌كانی ئۆمێگا 3ـش ئێسك به‌هێز ده‌كات، بۆیه خواردنی ماسیسارێژبوونی شكانی ئێسكیش خێراتر ده‌كات.
- تۆی كودی:
تێكه‌ڵكردنی هه‌ندێ تۆكودی له‌گه‌ڵ سه‌ڵاته به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه ئێسكی شكاو به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی چاره‌سه‌ر ده‌كات، چونكه رێژه‌یه‌كی زۆری كانزا گرنگه‌كانی وه‌ك مه‌نگه‌نیسیۆم، خارسین و جۆره‌كانی دیكه‌ی تێدایه، كه یارمه‌تی ئێسك ده‌دات بۆئه‌وه‌ی زۆرترین رێژه‌ی كالسیۆم كه له‌سه‌رچاوه خۆراكییه‌كانی دیكه‌وه وه‌رگیراوه هه‌ڵمژێت.
- بیبه‌ری شیرین:
بیبه‌ری شیرین، به‌تایبه‌ت سووره‌كه‌ی، رێژه‌یه‌كی زۆر له ڤیتامین "C" تێدایه كه تواناكانی ئێسك بۆ به‌رهه‌مهێنانی كۆلاجین زیاد ده‌كات، له‌كاتێكیشدا كۆلاجین ئێسكی شكاو به‌خێرایی چاره‌سه‌ر ده‌كات و زووتر لێواری شوێنی شكاو به‌یه‌كه‌وه ده‌لكێنێت، بۆیه پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه گرنگی به خواردنی بیبه‌ری شیرین بدرێت.
- هێلكه:
هێلكه به یه‌كێك له خواردنه هه‌ره‌سه گرنگ و سوودبه‌خشه‌كان بۆ له‌ش داده‌ندرێت، به‌تایبه‌ت كه رێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین "D" و بڕێكی دیاریكراو له كالسیۆمی تێدایه، وێڕای ده‌وڵه‌مه‌ندی به بوونی رێژه‌یه‌كی زۆری پرۆتین و ڤیتامین "B", هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه‌ش كه له‌ناو هێلكه‌دا هه‌ن، به‌یه‌كه‌وه ئێسك به‌هێز ده‌كه‌ن و ته‌ندرووستی ئێسك به‌شێوه‌یه‌كی سرووشتی باش ده‌كه‌ن.
- فاسۆلیای ره‌ش:
ده‌كرێت فاسۆلیای ڕه‌ش بۆ ژه‌مه خۆراكه‌كان زیاد بكرێت و له‌گه‌ڵ سه‌ڵاته‌ش تێكه‌ڵ بكرێت و به‌شێوه‌یه‌كی رێك و رۆژانه بخورێت، جگه له گرنگی ئه‌و خواردنه بۆ ئێسك سوودێكی زۆری بۆ ته‌ندرووستی ماسوولكه‌ش هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی كه بڕێكی زۆر له مه‌نگه‌نیسیۆم و پرۆتینی تێدایه، كه یارمه‌تی شانه‌كانی ئێسك ده‌دات بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی درز و شكان به‌خێرایی سارێژ ببن.
- مه‌عده‌نووس یان كه‌روز:
كه‌ره‌وز له گرنگترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترین جۆره‌كانی سه‌وزاییه، ده‌كرێت له سیستمی خۆراكی رۆژانه شوێنی بۆ بكه‌یته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی سووده فره‌جۆره‌كانی بۆ ته‌ندرووستی، له‌كاتێكیشدا گه‌ڵاكانی كه‌ره‌وز رێژه‌یه‌كی زۆر له ڤیتامین "K" تێدایه، بۆیه هێز به ئێسكه شكاوه‌كان ده‌به‌خشێت و خێراتر سارێژ ده‌كات.
H.B